ئه‌زمونی دیموکراتی ناوچه‌ی ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌کانی پێشوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند له میسردا شکستی هێنا . شکستی سه‌ره‌کی ته‌نها لابردنی مورسی نه‌بوو له رێگای به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌وه به‌ڵکو خولیای مورسی و پاڵپشتهکانیشی بوو بۆ به خێرایی خۆ چه‌سپاندن له ده‌سه‌ڵاتدا. کێبڕکێی شیعه‌گه‌رایی و مۆدێلی سعودی و مۆدێلی تورکی بۆ حوکمڕانی و هاوکات په‌له‌ی ئیسلامی سیاسی له میسردا بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سیستێمێک که که‌م تا زۆر سه‌روو دیموکراتییه و سوڕانهوهیهکه له‌چوارچێوه‌ی چه‌ندین پیرۆزیدا و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له ناوه‌ند و که‌سه‌یاتی سه‌رۆکدا هۆکاری به‌رچاون و پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌کانن که ئامانجکه رێکخستنی په‌یوه‌ندییه ده‌سه‌ڵاتییه‌کان بێت له رێگای پهرشکردنهوهی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ئۆرگانه جیاوازه‌کاندا و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێکی بێلایه‌ن و دهرفهترهخسێنهر بۆئازادی و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا.