2014/08/10

پێشنیارێک

پێشنیارێک سەبارەت بەلابردنی بڕگەی شوناسی ئاینی لەسەر ناسنامەی باری کەسێتی هاوڵاتیانی کوردستان
پۆلێنکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا لەلایەن دەوڵەتە وە بەگوێرەی شوناسی ئاینی پێشێلکردنی ئازادییە تاکەکەسییەکانە و بڕیاردانی پیشوەختە بەسەر شوناسدا و پابەندکردنی تاکەکانی کۆمەڵگایە بە خواستێکی دەرەوەی ویستی خۆیان ، لەکاتێکدا شوناسی ئاینی ئازادییەکی کەسێتی رەهایە .

2014/08/08

ئەگەر و بەربەست

بزوتنەوەی گۆڕان لە ناوتۆڕی نەخشەکانی پارتیدا.. 

گۆڕان تا ئێستا ٤ وەزارەتی لایە بەمەبەستی چاکسازیکردن لە بونیادیدا
ا- دارایی : بەتەواوەتی گیرۆدەی سامانە سروشتییەکانە ، پارتی ئەڵێت نەوتەکە پارەناکات و کڕیاری نییە ، وەزارەتی دارایی کاسە خاڵی نابێتە وەزارەتی سیادی و جومگەی کاریگەریدانان.

2014/07/30

مە مالیک و سیاسەتکردن


مە مالیکەکان لە دەرباری عوسمانیدا بە مناڵی کڕدرابون و لە دیوەخانی سیاسەتمەدارانا وەک کۆیلە بەخێوکرابون، بێکەس و گوێڕایەڵ، سەرکز و جێبەجێکەری فەرمانەکانی خاوەنەکانیان، چەندین لەم مەمالیکانە لە دواییدا بونە پادشاو وەزیری ناوچە گرنگەکان و شەڕکەر و داکۆکیکەری سەرەکی بوون لە بەرژەوەندی گەورەکانیان. بەشێک لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی دونیای ئێستاش بەم سیاسەتی مەمالیک ئاسایە گەشتونەتە پلە باڵاکانی دەوڵەتداری. دەبێت لەم خاڵە تێبگەین سیاسەت کەسی گوێ ڕایەڵ و ملکەچی دەوێت بەڵام لەبەرگی پاڵەواندا خۆی نمایش بکات. تێگەشتن لەم خاڵە یارمەتیمان دەدات ئاسانتر لە سیاسەت تێبگەین.

2013/09/03

ڕاستی

من ڕاستیەکان ناشارمەوە ... کە ئەیزانم .....لەبەر دڵی کەسانێک کە ڕاستیەکان نازانن و پێشی دڵگران ئەبن ئەگەر باس بکرێت چونکە نایزانن ...