2014/08/10

پێشنیارێک

پێشنیارێک سەبارەت بەلابردنی بڕگەی شوناسی ئاینی لەسەر ناسنامەی باری کەسێتی هاوڵاتیانی کوردستان
پۆلێنکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا لەلایەن دەوڵەتە وە بەگوێرەی شوناسی ئاینی پێشێلکردنی ئازادییە تاکەکەسییەکانە و بڕیاردانی پیشوەختە بەسەر شوناسدا و پابەندکردنی تاکەکانی کۆمەڵگایە بە خواستێکی دەرەوەی ویستی خۆیان ، لەکاتێکدا شوناسی ئاینی ئازادییەکی کەسێتی رەهایە .

وەک مامەڵەیەکی ژیرانە و ژیاریانە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەگرێت،
وەک هەنگاوێکی کردارییانە بەرەو دەوڵەتی هاوڵاتی و سەروەری نیشتیمان و
وەک هەنگاوێکی رەوا و هاوسۆزی پیشاندان سەبارەت بەو ئاینانەی کە بەشێکی زیندوو و مێژویی بونیادنانی شوناسی کوردبون و کوردستانی بونن ، هیوادارم سەرجەم رۆشنگەران و چالاکەوانی کۆمەڵگای مەدەنی و بواری دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگا و پارێزگاریکەران لە ماف و ئازادییەکانی مرۆڤی کورد و کوردستانی بە هانای ئەم پێشنیارە بێن و پێکڕا کەمپینێک بخەینەگەڕ و ئاراستەی هەریەک لەم لایەنانەی خوارەوەی بکەین >
پەرلەمانی کوردستان
لایەنە ساسییەکانی کوردستان
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
مێدیای ئازاد و کایەکانی تری دروستکردنی رای گشتی .

٢٠١٤.٠٨.١٠
 د.رۆبیتان کاکەزاڵ

ليست هناك تعليقات: