2014/08/08

ئەگەر و بەربەست

بزوتنەوەی گۆڕان لە ناوتۆڕی نەخشەکانی پارتیدا.. 

گۆڕان تا ئێستا ٤ وەزارەتی لایە بەمەبەستی چاکسازیکردن لە بونیادیدا
ا- دارایی : بەتەواوەتی گیرۆدەی سامانە سروشتییەکانە ، پارتی ئەڵێت نەوتەکە پارەناکات و کڕیاری نییە ، وەزارەتی دارایی کاسە خاڵی نابێتە وەزارەتی سیادی و جومگەی کاریگەریدانان.

ب- وەزارەتی پێشمەرگە؛ شەڕی داعش و پەرتەوازەیی هێزی گشتی پێشمەرگەو تۆکمەیی هێزەکانی زێڕەڤانی و دژە تیرۆر کە هی حیزبن. وەزیری پێشمەرگە سوپایەکی پێیە بە دە ساڵیتر نابێتە سوپا. هاوکات گواستنەوەی چەقی قورسایی هێزی سەربازی بۆ فاکتەری دەرەکی کە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی هەرێمە کە تا ئێستا گۆڕان نازانێت لە وێ چ باسە گورزێکە لە دەستەبەرکردنی زانیاری لە وەزیری پێشمەرگە.
ج- وەزارەتی ئەوقاف: کێشەی مەسیحی، یەزیدی و کاکەیی بەهۆی ئەم بارودۆخەوە ، دەوەرە ئەم سیانە لەگەڵ ئیسلام رێکخە کە هەزار ساڵە رێک نەکەوتون . ئەمە ئەرکێکی قورسە هی ئۆپۆزیسیۆنێک نییە کە یەکەم ئەزمونی حوکمڕانیبێت.
د- بازرگانی و پیشەسازی: ئەمەش بەتەواوی وابەستەی هۆکاری دەرەکی و نارێک و پێکی بارودۆخەکەبووە.
ئەم تەڵەیەی پارتی گۆڕان بە حەماسەوە تێی کەوتوە، دەکرێت ئەم خاڵانە وەک بەربەست ببینرێن و ئەشکرێت بە پێچەوانەی پێشبینییەکانی پارتییەوە گۆران ئەم هەلە بقۆزێتەوە .

ليست هناك تعليقات: