2013/08/16

بەر لەبزوتنەوەی گۆڕان ... ئەوەی کەپێویستە بوترێت ‬

هەژمونی مێژوو
لەسەر ئەمڕۆ
بەر لە بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەی هاوکێشەی نێوان دەسەڵات و خەلکی رێکئەخست چەند دەستەواژەیەکی کەم بوون، پێشمەرگەی دێرین،خەباتی شاخ، کەمئەندامی سەنگەر،فڵان ساڵ لەکام مقەر و بارەگابویت،
دابەزینی شۆڕشێک لە شاخەوە بۆ شار بەم دێرانە وڵاتی بۆ بەڕێوە نەئەبرا بۆیە بەلاڕێداچون،، لەپرۆژەی گۆڕاندا کەیەکمین و سەرەتایترین لایەنگارنی گەنجان بوون ،، گەڕانەوەی سیاسەتبوو بۆ ئێستا و پێداویستییەکانی،،داماڵینی مێژوو بوو لە ئەفسانەو بەجێهێشتنی ئەوانیتربوو لەخەیاڵەکانی داگیرکردنی نیشتیمانێک بەناوی پاراستنییەوە لە مێزوودا،،گۆڕان بەرەو هەرکوێ بڕوات خاوەنی سەروەرییەکە کە مرۆڤی کردەوە خاوەنی ئەمڕۆ..یان راستتر مرۆڤی کورد لە گۆڕاندا خۆیکردەوە بە خاوەنی ئێستا و ئەمڕۆ.‬

ليست هناك تعليقات: