2013/08/07

نەتەوە و مناڵانی رۆژئاوا


دەیەیەک زیاتر لەمەوبەر کتێبێکی چەند نووسەرێکی سکەندەنافی و لە نێویاندا نووسەری بەناوبانگ (بیۆرن هێتنەم) تاووتوێ دەکرد لەمەڕ نەتەوەپەرستی جیهانی، لە چەند پەرەگرافێکدا قەتیس مام کاتێک سەبارەت بە ئێمەی کورد نووسیبویان، دروستکردنی دەوڵەتی کوردستانی گەورە وەک ئەوە وایە مێژوی نوسینەوەی هێڵی شەمەنەفەر بدەیتە دەست ئەوانەی شەمەنەفەریان خۆشدەوێت،
کە بێگومان ئەمە بە ئاستەم دانانی پرۆژەی کوردانە لەرێگای نمایشکردنی لە مێتافۆرێکی ئەوتۆ و سادەدا. هەردەم ئێستێک دەکەم کە پرسێک سەبارەت بە شوناسی کوردبوون و نیشتیمانی گەورە و مرۆڤبوون دێتە بەردەمم. داخۆ ئێمە لەراستیدا شەمەنەفەرەکەمان خۆشدەوێت..یان چی؟
من لە ئێستادا کارێکم بەو پەیوەندییە لۆژیکییە نییە کە دەکرێت خۆشەویستانی شەمەنەفەر و هێڵی شەمەنەفەرەکە کۆ بکاتەوە، هێندەی کارم بەو گریمانەیەیە کە ئاخۆ ئێمە شەمەنەفەرەکەمان خۆشدەوێت یان هێڵی شەمەنەفەرەکە؟ . نکۆڵی لەوەدا نییە کە ئەو نوسەرانە پرۆژەی نیشتیمانی گەورەی کوردستانیان بە پرۆژەی دەستەبژێر ئەژمارکردووە ئەگەرنا دەکرا بەجۆرێکیتر بڵێن پرۆژەکە وەک ئەوە وایە نوسینەوەی مێژوی شەمەنەفەر بدەیتە دەست ئەوانەی هێڵی شەمەنەفەریان خۆشدەوێت.
دەیەیەک زیاترە کە ئەو نوسینەم خوێندۆتەوە، وەلێ تا ئێستا هەمیشە بۆ سەرەداوێک دەگەڕێم ئەو بۆچونەیان رەتبکاتەوە ، بە سانایی دەڵێم داخۆ ئەمڕۆ ئێمە مناڵانی رۆژئاوامان خۆشدەوێت یان نوێنەرەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی و سەرۆکە کاتییەکەی؟

ليست هناك تعليقات: