2013/08/04

کوردەکانی رۆژئاوای نیشتیمان



وڵاتی تورکیا ترسی سەرەکی لە دوو لایەن هەیە لەناو سوریادا، لایەنی یەکەم زیادبوونی پێگەکانی بزوتنەوە کوردییەکان کە نزیکی و وابەستەیی نیشتیمانی و نەتەوەییان بەتایبەتی لەگەڵ باکوری کوردستان هەیە و ئەگەری ناوچەیەکی بەڕیوەبردنی خۆماڵی و خۆجێی بۆتە دیفاکتۆ ، لایەنی دووەم عەلەوییەکانی پاڵپشتی بەشار ئەسەد و ئەگەری دروستبوونی ناوچەی عەلەوی و مانەوەی ئەسەد لە حوکمڕانیدا. هاوکێشەکانی ناو تورکیا دەریدەخەن عەلەوییەکانی تورکیا دەنگیان نەداوە بە ئەکەپە و ئەردۆغان و قەڵەمڕەوی سوننە مەزهەب لە تورکیادا بەمەترسی لەسەرخۆیان دەزانن. پارتی کۆماری تورکیا توانیویەتی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر عەلەوییەکان هەبێت. لە رێگای دانوستان و نزیکبوونەوە لە پارتی کۆماری جەهەپە ، حیزبی حوکمڕان لە تورکیادا ئەکەپە خواستی راکێشانی عەلەوییەکانی سوریای هەیە بەلای خۆیدا ، یان لایەنی کەم ترسیان بڕەوێنێتەوە لە ئەگەری روخانی ئەسەددا، ئەمەش بە رامکردنی عەلەوییەکانی تورکیا لە رێگای نزیکبونەوە لە پارتی کۆماری. راپۆرتە شیکارییەکانی دەزگا نێودەوڵەتییەکان بە ئاشکرا ئەم نزیکبونەوەیە بە دابینکردنی ئاشتی ناو ماڵی تورک و بەرەو هەڵدێربردنی حوکمڕانی ئەسەد دەبینن. کوردەکانی خۆمان و بەرخۆدان و دەسەڵاتەکەیان لە رۆژئاوادا ئەو مەترسییە سەرسەختەن کە بەتای تەرازوی ئەم پلانە بەلای کوردەکانی باکووردا دەشکێنێتەوە، بەواتایەکیتر ئەگەر ئەکەپە و جەهەپە ناچاری دانوستان بن ئەوا پەکەکەش دەبێت لەو نێوەندەدا مامەڵە لەگەل بکەن کە ئەمە دیسان کورد دەکاتەوە بە فاکتەرێکی سەرەکی ئەمجارە نەک تەنها لە سیاسەتی ناوخۆدا بەڵکو لە سیاسەتی دەرەکی تورکیادا بەگشتی. 
پەلامارە درندانە و نامرۆڤییەکانی نوسرە و وڵاتە هاوکارەکانیان لە سۆنگەی کردنەدەرەوەی کورد لە هاوکێشەکەوە سەرچاوە دەگرێت. 
حەڵالکردنی خوێن و سەروماڵ و شەرەفی کوردان هیچیتر نییە بێجگە لە سەرلەنوێ خۆ مەڵاسدانی گروپە شۆڤێنییە نەتەوە پەرستەکان لەبەرگی ئایندا و جوڵاندنی کاڵفامە ئاینییەکان. پرسی سەرەکی بۆ ئێمە لە باشوور لەمەدایە کە ئاخۆ داخستنی سنورەکان هیچ واتایەک بۆ کوردایەتی ئەهێڵێتەوە لەو هێزەدا کە تەنها مەرامی شکستی گەریلاکان و بازوئەستوربوونی هێزە کوردییە دەسکەلاکانی خۆی نەبێت. ئەم هەڵوێستەی سەرۆکایەتییە هەرێمییەکە شەرمەزارناکات کاتێک لەوەرگاکانی کوردستان بۆ هۆزە عەرەبەکاندا لەوشکە ساڵەکاندا دەکاتەوە بە شانازییەوە( کە لەخۆیدا ئەگەر بەمەرامی ئاشتی نێوان گەلان و مرۆڤایەتی و گیانی هاوکاری بوایە ئێجگار بەجێبوو) بەڵام دەرگا و سنور بەسەرخۆراک و پێویستی پزیشکیدا دادەخات بۆ کوردەکانمان، هاوکاتیش دەخوازێت سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردبێت. لە کاتێکدا وێنەی نێچیرەوان و ئەتاتورک و ئەردۆغان دەبینم ، شەرم دام دەگرێت کە ئەو هەمو کوردە لە مناڵ و پیاو و ژن شیرینییەکەیبێت.

ليست هناك تعليقات: